تیابرانی حەشارگەکانی داعش لە ڕۆژاوای عێراق
نیسان 13, 2025 16:03 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی خافڵگیرانەدا لە سارای دەوروبەری دەریاچەی ئەسەرسار لە باکوری ڕومادییە سێ تونێلی سەر بە پاشماوەکانی داعشیان تیابرد.
ئەم تونێلانە بۆ شاردنەوە و هەڵگرتنی چەک و خۆراک بەکاردەهێنران. ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی و بە پێی زانیاریی هەواڵگریی ورد جێنەجێکرا. هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لە ناوچە سەخت و سەخڵەتەکاندا لە هەوڵێکدا بۆ پاککردنەوەی تەواوەتی پاشماوەکانی داعش بەتایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژاوا و باکوری ئەم وڵاتە.