نیسان 14, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • تێکڕووخانی بنکەی داعش لە عێراق و کوشتنی یەکێک لە سەرکردەکانی

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف شازدەی عێراق لە ئوپڕاسیونێکی ئاسایشیدا بنکەی تیڕوڕیستان لە پارێزگای سەلاحەدینیان تێکڕووخاند

سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی ئوپڕاسیونی دژە تیروڕیستی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەلدوڕ  هەڵکەوتوو  لە پارێزگای سەلاحەدین  جێگری ئاسایشی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لەو ناوچە کوژرا . ڕوژی ڕابردوو هێزە ئاسایشیەکانی عێراق بە پێی فەرمانی موحەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشیان بۆ  کونتڕوڵ کردنی   تونڵی  تیڕوڕیستان  لە دوورگەی  ئەبومرموس  هەڵکەوتوو  لە پارێزگای سەلاحەدین بەڕێوە برد . دوای وەرگرتنی زانیاریگەلی ورد  فڕوکە شەڕکەرەکانی  ئێف شازدەی هێزی ئاسمانی  عێراق تونێڵەکانیان هاوڕێ لە گەڵ تڕوڕیستەکانی ناو تونێڵەکان  تێکڕووخاند .

سەرپەیڤ