جەختی وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەبوو زەبی لەسەر پەرەی هاوکاریە ناوچەییەکان
وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕەوتی سەفەریدا بۆ ئەبوو زەبی جەختی کرد وتووێژەکان باشترین ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان و دووری کردن لە بارگرژییەکانە .
وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیداری هاوتای ئیماراتی خۆی جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی دووری کردن لە ڕوودانی هەر جورە تێکهەڵچوونێک لە ناوچە و شوێنهاتە نالەبارەکانی بۆ هەمووان و هەروەها هاوکاری ناوچەیی بۆ دامەزراندنی سیستمێکی ئاسایشی پاوەجێی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی هەمە لایەنە . فواد حسین وێڕای ئاماژە بە پێویستی سەقام بە پشت بەستن بە خاڵە هاوبەشەکان جەختی کرد وتووێژ باشترین ڕێکاری چارەسەر کردنمنی ناکوکیەکان و دوری کردن لە توند بوونەوەی بارگرژییەکانە . وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئیماراتیش وێڕای ستایشی هێزمەند کردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئیمارات وتی : بە دی هاتنی گەشە و سەقامی سیاسی لە ناوچە ، جگە لە کەشێکی ئەمن و پاوەجێ مومکین نییە .