دەستپێکرانی هەڵمەتی حەشدی شەعبی لە چیاکانی حەمرین ؛ دوو حەشارگەی داعش دۆزرایەوە
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ، سوپا و پۆلیسی عێراق ئەمڕۆ هەڵمەتی ئاسایشتی بەربڵاویان لە چیاکانی حەمرین لە پاڕێزگەی دیالێ دەستپێکرد.
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ، سوپا وپۆلیسی عێراق بەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتی ئاسایشتی بەربڵاویان لە چیاکانی حەمرینی ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلعەزیم لە پارێزگەی دیالێ دەستپێکرد. تالیب ئەلموسەوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی دیالێ وتی: ئەم هەڵمەت وئۆپراسیۆنە بەبەشداری بەربڵاوی هێزە هێرشبەرەکان، هێزەکانی پۆلیس ولەشکەرەکانی یەک و٢٣ی عێراق ، دەستپێکراوە. ناوبراو وتی: هێزەکانی بەشداریکەر لە ئۆپراسیۆنی ناوبراو سەرەتا لە ئۆردوگەی عایشە، ناوچەی ئاینجانا وپاشان لە گوندەکانی " ئەلبوتریمیش وئوم ئەلحوالی" دەکەونە ڕێی. هەڵمەت گەلێک کە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری وسوپای عێراق ئەنجامی ئەدەن لە سەروبەندی دابینکردنی ئاسایشت وسەقامی شارومەندانی عێراقیە.