نیسان 29, 2025 19:14 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد

لە پەراوێزى کۆبونەوەى ئەمڕۆی حکومەتی عێراقدا و لە دانیشتنێکی کورتی نێوان محەمەدشیاع سودانى، سەرۆک وەزیران و تەیف سامى، وەزیری دارایی بڕیار لەسەر خەرجکردنى موچەى مانگى نیسانـى فەرمانبەرانى هەرێم درا.

ئەوە لەکاتێکدایە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا له‌ لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن وتی :

لیستی موچە هیچ کێشەیەکی نییە و دەبوا لەم دو ڕۆژەدا بودجەکە بنێرن . شایانی باسە  ٢٢ی  ئه‌م مانگه‌، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌ێم ڕایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندیی کراوە.

سەرپەیڤ