سەرکردەیەکی باڵای داعش گیرا
سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لە دەسگیر کردنی سەرکردەیەکی باڵای داعش و دۆزینەوەی تونێڵێکی تێڕۆڕیستی داعش کرد لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە دەس هێزەکانی حەشدی شەعبی
سەرچاوەیەکی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی ناسراوی داعشی ڕاگەیاند. ئەم سەرچاوە ئەمنییە لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە ناوچە بیابانییەکانی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار خستە ژێر چاودێرییەوە و ئەو سەرکردەیەش بە بێ هیچ خۆڕاگرییەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقەوە دەستگیرکرا . ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "ئەم ئەندامەی داعش کە دەستگیرکراوە یەکێکە لە سەرکردەکانی ئەم گروپە تاوانکارە و ئەندامێکی باڵای داعشە، هەروەها بەڵگەنامە و ناسنامەی ساختە کە لەگەڵیدا بووە دۆزراوەتەوە". ئەو سەرچاوەیە هەروەها هەواڵی دۆزینەوەی تونێلێکی نهێنی داعشی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقەوە بڵاوکردەوە.