سەفەری شاندی میدیایی ئێران بۆ بەغدا و دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراقی
نوێنەرانی میدیاکانی ئێران کە ئێستا بۆ سەردانێکی چەند ڕۆژە لە بەغدان، لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بەڕێوەبەران و چالاکانی میدیایی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەسنیم، ئیسنا، فارس، جەماران و هەندێک لە میدیاکانی دیکە لەسەر بانگهێشتی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق سەردانی عێراقیان کرد . دیدار لەگەڵ کەسایەتییە گرنگەکانی عێراق و سەردانکردنی مێدیاکانی گرنگ لەو وڵاتدا لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرەن. نێونەرانی مێدیاکانی ئێرانی لە یەکەم ڕۆژی سەفەرەکەیاندا بۆ عێراق لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق دیدار و وتووێژیان کرد. لەم دیدارەدا، حەکیم جارێکی دیکە هەڵوێستی پشتیوانی خۆی لە گەلی فەلەستین و بە تایبەت گەلی ستەملێکراوی غەززە دەربڕی و داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان و بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم کەرتە.