سەرۆک کۆماری عێراق: بەغدا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە جیاجیاکان دەکات
May 10, 2025 19:12 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بە میوانداریی وڵاتەکەی لە دانیشتنی سەرانی عەرەب لە ١٧ی مانگی مای وتی: بەغدا کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە جیاجیاکانی ناوچەکە دەکات.
عەبدول له تیف ڕەشید لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی عەرەبی لە بەغدا بابەتگه لی زۆر تاوتوێ دەکرێن. وتیشی: ئێمە لە جیهانی عەرەبیدا کێشەی زۆرمان هەیە کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بەغدا لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیاری باش لەوبارەیەوە دەدرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکرێن. سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەشداری هەموو لایەک لە کۆبوونەوەی بەغدا کردەوە و وتی: عێراق پێشوازی لە هەموو ڕێبەران و سەرۆک کوماران و بەرپرسان دەکات و پرسی بەشداریی سووریاش لەم کوبوونەوەدا پەیوەستە بە سەرانییەوە.