پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژاوای ئەنبار
May 13, 2025 13:50 Asia/Tehran
ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش پەلاماری ڕۆژاوای پارێزگای ئەلئەنباری عێراقیان دا.
عەبدوڵڵا ئەلجوغەیفی، ڕاوێژکاری پارێزگاری ئەنبار لە کاروباری بەرەڤانیدا ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش تەقەیان لە سێ ئۆتۆمبێل کردووە لە ناوچەی ئەلزەبعات، کە دەکەوێتە باشووری ئەلڕەتبە لە ڕۆژاوای ئەنبار، کە ئەو تەقەیە بۆتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان تێبەربدرێت". ئەلجوغەیفی وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان دەستپێکردووە و دۆخی ئەمنی شارەکانی ئەنبار سەقامگیرە.