جەختی بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی سەرۆکانی عەرەبی له بەغدا بە تەوەری پرسی فەلەستین و پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
May 17, 2025 17:32 Asia/Tehran
لە بەیاننامەی کۆتایی لووتکەی سەروکانی عەرەبی لە بەغدا جەخت کرا لەسەر تەوەری پرسی فەلەستین ، ئاگربڕی خێرا لە غەزە و پشتیوانی لە وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا.
لە کۆتایی بەیاننامەی لوتکەی سەروکانی عەرەب لە بەغدا جەخت کرا لەسەر گرینگایەتی پرسی فەلەستین و پێویستی ڕاگیرانی خێرای تێکهەڵچوونەکان لە کەرتی غەزە . لەو بەیاننامەیدا لە کومەڵگای جیهانی داوا کراوە هەوڵ بدەن بۆ کوتایی دان بە خوێنڕشتن و ئاسانکاری بەمەبەستی گەیشتنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بۆ غەزە . سەرانی عەرەب لە دانیشتنی بەغدا هەروا جەختیان کرد لەسەر کرانەوەی بە تەواوی ده روا زه سنووری و تیپه رگه کا ن و و هێزمەند کردنی ڕوڵی دامەزراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و جارێکی دیکە دژایەتی توندی خویان لە گەڵ کوچی بەزورە ملێ و ئاوارە کردنی نەتەوەی فەلەستین ڕاگەیاند .