سەرۆککۆماری عێراق: هاودەنگیی ناوچەیی پێویستە
سەرۆک کۆماری عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی هاودەنگیی ناوچەیی لە هەلومەرجی هەستیادا ، وتی: بەڕێوە بردنی دانیشتنی سەرانی عەرەبی لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکەدا زۆر پێویستە.
عەبدولـلەتیف ڕەشیدد سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: پێویستمان بە هاودەنگیی عەرەبی و هەروەها هاودەنگیی ناوچەیی هەیە بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها هەمیشە کاردەکەین بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین، هەروەها دەبێت کاربکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی هەمەلایەنە بۆ پرسی فەڵەستین کە ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی فەلەستین دەستەبەر بکات. سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری وڵاتانی وەک لوبنان، یەمەن، سودان، سوریا، ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەکەمان لە ڕووی ئابوورییەوە دەوڵەمەندە، ئەمەش بەسە بۆ ژیانی خەڵکی ناوچەکە. بەڵام بەداخەوە پارەیەکی زۆر بۆ شەڕ و ململانێ خەرج دەکرێت.