دۆزینەوەی حەشارگەی تازەی داعش لە ڕۆژاوای عێراق
May 20, 2025 15:25 Asia/Tehran
ژێدەرە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم وڵاتە لە ڕۆژای پارێزگای ئەنباردا چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکدا و لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای ئەنبار و پێشگری بە پەلامارەکانی پاشماوەکانی داعش چەند حەشارگەیەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیان دۆزییەوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک، تەقەمەنی و خۆراک لە حەشارگەکانی داعشییەکاندا. هاوکات سەلاح عیساوی فەرماندەی تیپی ٥٤ی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان تەگبیری ئەمنییان لە پێناو پاڵپشتیکردنی وەرزێران و جووتیاران گرتۆتە بەر.