وشداری دان لە بارەی دابەزینی ئاستی بەشداران لە هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ زیاتر لە هەشت ملیۆن دەنگدەر ناویان نەنووسیوە
کارناسان لە عێراق وشداریان دا هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ئامارو ڕێژەکان پیشان ئەدات کە بەشێکی جیی سەرنج لە شارومەندانی ئەم وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان ناویان نەنووسیوە.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ، ئامارەکان پیشان ئەدات کە لە کۆی ٢٩ ملیۆن شارومەندێک کە ئەتوانن دەنگ بدەن لەم وڵاتە، تەنیا ٢١ ملیۆن کەس ناونوسینی بایومتریکیان ئەنجام داوە. کارناسان لە بارەی دابەزینی توندی بەشداری کردنی خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری ئەدەن . بە پیی ڕاگەیاندنی ناوەندی ستراتژیکی مافی مرۆڤ لە عێراق ، زیاتر لە هەشت ملیۆن دەنگدەری عێراقی هەتا ئێستاکە زانیاری هەڵبژاردەیی خۆیانیان نوێ نەکردوەتەوە. ئەم دۆخە پیشاندەری ئەگەریی دابەزینی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقە کە بڕیارە یازدەی نوامبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
حازم ردینی ،جێگری ئەم ناوەندەش وتی: کۆی هەموو دەنگدەرانی عێراقی دوای ژماردنی لەدایکبووانی ساڵانی ٢٠٠٥ و٢٠٠٦ گەیشتووەتە ٢٩ ملیۆن کەس لە حاڵێکدا کە تەنیا ٢١ ملیۆن کەس لەوان هەتا ئێستاکە ناونووسینی بایومتریکی خۆیانیان تۆکمە کردووە ، بەم مانایە کە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس هێشتا ناویان تۆمار نەکراوە.