May 25, 2025 18:46 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

ئەم دیدارە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق ئەنجام درا . چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی نێوان دوو وڵات، بەرەو پێشبردنی پڕۆژەی ئاسنەڕێی شەلەمچە- بەسرە و هەروەها هاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەفەرە ڕاگەیاندراوە. وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراقیش دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ