تهیف سامی: موچهی فهرمانبهرانی خۆمان بە تەواوی مسۆگەرە
May 30, 2025 16:41 Asia/Tehran
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەنیازی نەبووە خشتەی بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە پابەندە بە دابینکردنی پارهی موچە مانگانە بەبێ هیچ دواکەوتن و قەرزکردنێک.
وەزارەتی دارایی عێراق له ڕاگهیهندراوێکدا پێیداگرت؛ سەبارەت بە موچەی هەرێمی کوردستان، وەزارەت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجەی فیدراڵی، مادەی 11 (یەکەم) و مادەی 13". .وەزارەتی دارایی عێراق ڕاشیگەیاند؛ "پابەندە بە دابینکردنی بودجەی موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی مانگانە بەبێ هیچ دواکەوتنێک، مانگی ئایار موچەی تەواوەتی بۆ سەرجەم سوودمەندانی شایستە دابینکرابێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ قەرزێک لە داهاتی نەوت یان نانەوتی هەبێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "موچە بە تەواوی مسۆگەرە".