ئۆڵتیماتۆمی کەتایبی حزبوڵڵای عێراق بە هێزی ئەمریکایی
حوزهیران 03, 2025 14:15 Asia/Tehran
بەرپرسێکی ئەمنیی کەتایبی حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بێتوو هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق نەکشێنەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەم هێزانە دەستپێدەکەنەوە.
"ئەبووعەلی عەسکەری" جەختی کرد لەسەر پێویستی هەوڵدانی هەموو لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دواخرانی چوونەدەری هێزی داگیرکەری ئەمریکایی و ڕاشیگەیاند: ببێتوو ئەوە نەکرێ، هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ڕووبەڕووی زەبری قورس دەبنەوە و ناچار دەبن بە شەڕ و تەقە بکشێنەوە. دەسەڵاتدارانی عێراق چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر کشانەوەی هێزی بیانی ڕێککەوتوون، بەڵام لایەنی ئەمریکایی زۆربەی جاران لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانە بێدەنگ بووە.