حوزه‌یران 06, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق: 12.5 ملیار دۆلارمان داوە بە هەرێمی کوردستان

حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوازدە ملیار و پێنسەت ملوێن دۆلاری داوەتە هەرێمی کوردستان، کە ئەو بڕە پارەیە زیاترە لە پشکی ڕاستەقینەی هەرێمبووە بەبێ ئەوەی هەرێم تەنانەت بەشێک لە داهاتی نەوتی خۆی ڕادەستی خەزێنەی گشتی عێراقی کردبێت.

ئەو بەڵگەنامانەی کە پەرلەمانتارێکی عێراق بڵاوی کردۆتەوە دەریدەخەن کە حکومەتی فیدراڵی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣  هەتا  ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلاری  ڕادەستی  هەرێمی کوردستان کردووە ، سەرەڕای ئەوەی هەرێم هیچ پشکێکی لە داهاتی نەوتی ڕاپۆرت نەکردووە. هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،  درێژەی ڕادەست نەکردنی نەوتی دەرهێنراو لە هەرێمی کوردستان بە حکوومەتی فیدراڵ، زیانی دارایی گەورە بۆ عێراق دەبێت. لە بەیاننامەیەکی هاوشێوەدا وەزارەتی نەوت جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و یاساکانی ئێستا، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی ئەو ناوچەگەلە   ڕادەستی  وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بکات بۆ هەناردەکردن و دابینکردنی داهاتی خەزێنەی گشتی. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، نامەنووسی فەرمی و ناردنی شاندگەلێک  بۆ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هیچ ئەنجامێکی نەبووە. وەزارەتی نەوت جەخت لەسەر دەستپێکردنی دەستبەجێی ڕادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی هەموارکردنی یاسای بودجە کە بە ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە و جەخت دەکات لەسەر پێویستی جێ بە جێ کردنی بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها وەزارەتی نەوت ڕایدەگەیەنێت، زانیاری لەسەر بەردەوامبوونی بەقاچاخچێتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی عێراق پێگەیشتوە و  بەرپرسایەتی  تەواوی  ئەم  بابەتە  لە ئەستوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی لەوبارەیەوە بگرێتەبەر.

سەرپەیڤ