حوزه‌یران 07, 2025 14:31 Asia/Tehran
  • ئەلمووسەوی : هێندێک لە دەسەڵاتدارانی عەرەب جێبەجێکاری سیاسەتەکانی ئەمریکان

خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا بە ڕەخنە گرتن لە هێندێک لە دەسەڵاتدارانی عەرەب وتی جێگای سەرشۆڕییە کە ئەم دەسەڵاتدارانە بوونەتە ئامرازی جێ بە جێی کردنی سیاسەتی بیانییەکان .

 ئایەتوڵڵا سەید یاسین موسەوی،  خەتیبی  نوێژی هەینی بەغدا، دەستدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەوی جەژنی قوربان بۆسەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی زاحییەی  باشووری بەیرووتی بە نموونەیەکی ڕوونی هەماهەنگی سەربازیی دوژمنان زانی و وتی: ئەم  یەکریزییە  ئاماژەیە بۆ دوژمنایەتی ئاشکرا بەرامبەر موسڵمانان و بەرەی خۆڕاگری. ئاماژەی بەوەشکرد:  جێگای شەرمەزارییە کە بەشێک لە حکومەتە عەرەبییەکان بوونەتە  ئامرازی  جێبەجێکردنی سیاسەتی بیانییەکان، وهەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ داگیرکەران دەنێن. هەروەها ئەلموسەوی هۆشداریشی دا سەبارەت بە جەولانی سەرۆکی پێشووی بەرەی نوسرە و حاکمی ئێستای دیمەشق وناوبراوی  بە "جێبەجێکاری فیتنەی تایفی   بۆ ڕووخاندنی حکومەتی عێراق و لەناوبردنی هەر ئەزموونێکی سەربەخۆ لە ناوچەکە" دا وەسف کرد .

سەرپەیڤ