سوودانی: هەرێمی کوردستان ١٦ هەزار ملیار دینار زیاتر لە بەشی خۆی هەبووە
حوزهیران 13, 2025 16:32 Asia/Tehran
لە دەسپێکی ئەم مانگەوە فراکسیۆنی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی دیداری کرد و سەۆک وەزیرانیش ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە رادەی داهاتەکانی هەرێم لە ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگی رابردوو ئاراستە کرد.
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵدا داهاتێکی واوەتر لە بەشەکەی خۆی لە یاسای بودجەدا هەبووە و زیاتر لە ١٦ هەزار ملیار دینار داهاتی زێدەی هەبووە.
سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئاپریلی ٢٠٢٥ ، گەیشتۆتە زیاتر لە ٤١ هەزار و ٥١٦ ملیار و ٨٤٢ ملوێن دینار. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشی یاسایی هەرێم بە پێی یاسای بودجە، لەم ماوەیەدا نزیکەی ٢٦ هەزارو ٤٠٠ ملیار دینار بووە.