پەلاماری بە درۆن بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان مەترسییەکە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێراق
وتەبێژی ڕەسمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بێ ئەوەی پەلامارە بە درۆنەکانی سەر کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە بکات وتی بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئێراق دەکات.
سەباح نەعمان، وتەبێژی ڕەسمیی فەرماندەیی هێزەچەکدارەکانی ئێراق، بێ ئەوەی پەلامارە بە درۆنەکانی سەر کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە بکات وتی : دوو کێڵگەی نەوتی هەڕێمی کوردستان لەلایەن درۆنەکانەوە کەوتنە بەر پەلامار .
ئەم مەترسییە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئێراق و هەوڵی دەوڵەت بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و سەقام بەرەوڕووی مەترسی دەکات.
ناوبراو وتیشی ئەم کارە تاوانکارانەیە نیشاندەری نیازی خراپە و بە ئامانجی تێک دانی بارودۆخ و زەبردان لە ئێراق و دامەزراوە گرینگەکانیەتی.
سێ پەلاماری بە درۆن بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەرویجی دی ئێن ئۆ و کۆمپانیای ئەمریکی هات ئۆیل لە دهۆک، دوو پەلامار بۆسەر دوو کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ و دوو 1ەلامار بۆسەر کێڵگەکانی خۆرمەلە و سەرسەنگ، بووەتە هۆی نیگەرانی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێم و داخرانی چالاکی بەشێک لەم کۆمپانیانە.