ئامانجی جووڵەکانی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق
ئەندامێکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقی بە شکستخواردوو زانی.
"ئەیوب ئەلروبەیعی"، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنە ئامانجی حەشدی شەعبی عێراق و فەرماندە و ڕێبەرەکانی، لەبەر سێ هۆکار شکست دەهێنن. ئاماژەی بەوەشکرد: حەشدی شەعبی تەنها دامەزراوەیەکی ئاسایشی فەرمی نییە، بەڵکو هێمای گیانبەخت کردن و قارەمانێتیە . ئەم هێزە لەدوای ڕووداوەکانی مانگی ژوئەنی 2014 بە فەتوای مەرجەعییەتی ئایینی پێکهێنرا و عێراقی لە پلانەکان ڕزگار کرد کە ئامانجیان دابەشکردن و ڕادەستکردنی عێراق بوو بە گروپێکی تیرۆریستی. ئەلروبەیعی جەختی لەوە کردەوە: هەنگاوەکانی واشنتۆن بۆ بەئامانجگرتن و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی شکست دەهێنن: یەکەم، وریایی عێراقییەکان، دووەم، باوەڕیان بە دەسەڵات و توانایی حەشدی شەعبی کە نوێنەری هەموو چینەکانە ، سێیەمیش متمانەی تەواویان بەو هێزەی کە گیانی خۆی بەخت کرد بۆ ئازادکردنی وڵات.