ڕەخنەی توندی خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا لە دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق
خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا بە توندی ڕەخنەی گرت لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق و ڕایگەیاند، ئەو دەستێوەردانانە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ لاوازکردنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایشی عێراق.
ئایەتوڵڵا "سەید یاسین موسەوی"، خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا، ڕەخنەی توندی لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق گرت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دەستێوەردانانە گەیشتوونەتە ئاستێکی قبوڵنەکراو و ئامانجیان لاوازکردنی سەروەری نیشتمانی و داڕمانی پێکهاتەی بەرگری عێراقە. ئەم کەسایەتییە ئاینییە عێراقییە بە ئاماژەدان بە پەیوەندی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و هۆشداریدان سەبارەت بە پەسەند کرانی یاسایەکی پەیوەست بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وڵات، ئەم کارەی بە "پێشێلکردنی ڕوونی سەروەری عێراق" وەسف کرد و وتی: "وەزیری ئەمریکایی بە چ مافێک فەرمان بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدات؟ ئایا ئێمە بووینەتە موستەعمرەی ئەمریکا؟ کەواتە دەسەڵاتداریەتی بە دروشم دانامەزرێ . بەڵکو لە ڕێگەی هەڵوێستی بوێرانە و دژایەتییەکی ڕوون بۆ دەستێوەردانی دەرەکیی بە دەس د ێت ”. خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا هێزەکانی حەشدی شەعبی بە گەرەنتی ئاسایشی گەلی عێراق زانی و ڕایگەیاند، ئەو هێزە هێزێکی فەرمییە و سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتەیە.