ئوپڕاسیونی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق لە سەرووبەندی ئەربەعیندا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی دەسپێکرانی ئوپڕاسیونی بەربڵاوی سوپا و حەشدی شەعبیان کرد لە سەرووبەندی ئەربەعینی ئیمام حسین -ع-دا.
ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەکەی سوپا و حەشدی شەعبی بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین و ڕێگاکانی بەپێ ڕێکردنی زیارەتکاران وپووچەڵ کردنەوەی هەر پەلامارێک و دزەکردنێکی شیمانەیی لەلایەن تەکفیرییەکانەوە لە بیابانی ئەنبارەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە. هەموو ساڵێک گرووپە تەکفیری تیرۆریستییەکان بە هیدایەتی ڕاستەوخۆی میحوەری زایۆنی ئەمریکی بۆ زەبر وەشاندن لە ڕێوڕەسمی گەورەی ئەربەعین چالاکتر دەبن، بەڵام وریایی و ئامادەیی بەرزی سوپا و حەشدی شەعبی ئەم پیلانانەیان پووچەڵ کردووەتەوە. ڕێپێوانی ئەربەعینی ئەمساڵ نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە دوورترین خاڵی باشووری عێراقەوە لە ناوچەی ڕەئسولبیشە لە شاری فاو لە پارێزگای بەسرە، بەرەو کەربەلای موعەلا ، رووگەی ئازادیخوازانی جیهان دەستیپێکرد.