هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیاوە قەدەغە دەکرێت
تهمووز 30, 2025 13:07 Asia/Tehran
فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی "تەبەق" لە ناو ئاژەڵاندا، لەوانە قەدەغەکردنی هێنانی ئاژەڵ و بەرهەمەکانیان لە تورکیاوە دوای ئەوەی ئەنقەرە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکەی ڕاگەیاند، هەروەها داخستنی بازاڕەکانی فرۆشتنی ئاژەڵ.
سامرحەبیب خەفاجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێتێرنەری عێراق ڕایگەیاندووە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پلانێکیان بۆ ڕێگرتن لە هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان لەگەڵ تورکیا داڕشتوە.لەلایەکی دیکەوە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندوە، تائێستا ٢٤٠ حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆمارکراوە کە ٣١ـیان گیانیان لەدەستداوە.