خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا : عێراق 20ساڵ دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام هەروا لە ژێر زاڵیەتی ئەمریکا دایە
خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا وتی عێراق سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە 20ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی سەدام هەروا لە ژێر زاڵیەتی ئەمریکا دایە
ئایەتوڵڵا سەید یاسین موسەوی لە وتاری نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند کە باس و وتووێژ لەسەر “زاڵ بوونی ئێران” لە عێراق تەنیا بیانوویەکە بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە زاڵبوونی ڕاستەقینەی ئەمریکا، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە بەرپرسیاری وابەستەیی و بشێوی دامەزراوەکانی وڵات دەزانم . ئەمریکا بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنی بەشە بنەڕەتییەکانی بڕیاردانی سیاسی و سەربازی عێراق”. ئایەتوڵڵا موسەوی بە توندی ڕەخنەی لە سەربەخۆ نەبوونی بڕیاردانی ئەمنی لە عێراق گرت و جەختی لەوە کردەوە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە کردەیی لە ژێر بەڕێوەبردنی فەرماندەیی ئەمریکا بەڕێوەدەبرێن. ناوبراو زیادی کرد: هێزە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ئەمریکا کاردەکەن، فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش کەسێکی ئەمریکییە، هیچ فڕۆکەیەکی عێراقی بەبێ ئیزنی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ناتوانێ بفڕێ یان بنیشێتەوە کەوایە دەسەڵاتداریەتی ئێمە لە کوێییە ؟