ئاب 08, 2025 19:29 Asia/Tehran
  • گیرانی گرووپێکی تیرۆریستی هاوپێوەند بە ڕژێمی ئیسرائیل لە کەربەلا

کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگای کەربەلا ڕایانگەیاندووە کە ٢٢ تیرۆریستی داعشییان قۆڵبەست کردووە کە سەر بە ڕژێمی زایۆنی بوون.

گرووپێکی تیرۆریستیی پێکهاتوو لە ٢٢ ئەندامی تەکفیری کە سەر بە ڕژێمی زایۆنی بوون لە عێراقدا گیراون. یەکەی شاهین لە ئیستیخاراتی عێراق ئۆپەراسیۆنی تیابردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ٢٢ کەسیەی جێبەجێ کردووە. ئەم تیرۆریستانەی سەر بە داعش کە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە پەیوەندیدا بوون بەنیازی بۆمبنانەوە لەسەر ڕێگای نێوان نەجەف و کەربەلا و هەروەها دەرمانخوارد کردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع) بوون. پێشتریش هەڵسەنگاندن و پێشبینیگەلێک کرابوو سەبارەت بە ئەگەری کردەوەی تێکدەرانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینی ئەمساڵدا.

سەرپەیڤ