ئاب 08, 2025 18:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری ناوخۆیی عێراق لەسەر بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع)

وەزیری ناوخۆیی عێراق پێیداگرت لەسەر پێویستی بەهێزتر کرانی هەوڵە هەواڵگرییەکان وشیاری تەواو و هەروەها تێکۆشانێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع).

عەبدولئەمیر ئەشەمری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کاتی سەردانی لە بنکەکانی ڕاگرتن و پشکنینی دەڤەری حەرەمی ئیمامی حسێن و حەزرەتی ئەبوولفەزل بە پێداگری لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان وشیاری تەواو و هەروەها هەوڵ و تێکۆشانێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (د.خ).وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند عەبدولئەمیر شمری وەزیرمێری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی سەردانی بنکەکانی ڕاگرتن و پشکنینی کردووە لە نزیکی هەردوو حەرەمی پاکی ئیمام حسەین و حەزرەتی ئەبوولفەزڵ.بە تێپەڕینی دوازدە ڕۆژ لە دەستپێبوونی  جێبەجێکرانی گواستنەوەی زیارەتکارانی حسێنی بە گشتی دوو ملیۆن ٣٣٠ هەزار و ٨٣٤ زیارتکار لە هەر شەش سنوورەکەی ئێرانەوە چوونەتە خاکی عێراق. بە پێی هەواڵێکی دیکە ئەحمەد کەرەمی پارێزگاری ئیلام وتی سەرباری زۆر بوونی زیارەتکاران، هاتووچۆ لە سنووری هاوبەشمان لەگەڵ عێراق ئاسایی و بێ کێشەیە و هەموو تەگبیری پێویست بۆ گەڕانەوەی زیارەتکاران لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینیش لەبەر چاوگیراوە. ناوبراو وتی: پێشبینی دەکرێت کە  گەڕانەوەی زیارەتکاران ئەمڕۆ و سبەی زیاتر ببێت.

سەرپەیڤ