ئاب 09, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی سەرجەم ڕێگاکانی زیارەتکارانی ئەربەعین

وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیکرد لە سەر بەردەوامبوونی هەوڵی هەمە لایەنە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سەرجەم ڕێگاکانی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین

“عبدالئەمیر ئەلشەمەری”، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتەکانی ملیۆنی  عێراق، بەردەوام بوو لە گەشتەکەی بۆ پارێزگا جیاجیاکان بۆ پشکنینی   ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی زیارەتکارانی  ئەربەعین و دەستەبەرکردنی ئاسایشیان ئەمڕۆ چووە پارێزگای بابل و لەوێ جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەموو ڕێگاکانی  چوونی زیارەتکارانی ئەربەعین، داوای لە بەرپرسانی ئەم پارێزگایە کرد کە ئاسانکاری پێویست بۆ گەڕانەوەی زیارەتکاران  لە دوای کۆتایی هاتنی زیارەتەکانی  ئەربەعین  و بۆ گواستنەوەیان دابین بکەن. وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکان ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی زیارەتی ئەربەعین، هەروەها بەهێزکردنی هێزەکان لەسەر هەموو میحوەرەکان بەردەوامە. وتیشی، ئاسوودەیی زیارەتکاران  و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆیان  ئولەوییەتی سەرەکی ئێمەیە.

سەرپەیڤ