ئاب 10, 2025 15:03 Asia/Tehran
  • پووچەڵکردنەوەی پلانی تیرۆریستیی داعش لە سەر ڕێگای زیارەتکاراندا

دەزگەی دادی عێراق ڕایگەیاند کە گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعشی تیابردووە کە بە نیازی بۆمب نانەوە لە سەر ڕێگای ئەو زیارەتکارانەی بوون بە پێ دەڕۆن بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعین.

ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەنیازی پەلاماردانی زیارەتکارانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی بەپێ ڕۆیشتن بەرەو کەربەلا بووە. پلانی ئەم تیرۆریستانە سازکردن و دانانی بۆمبی دەسکرد لە سەر ڕێگای زیارەتکاران لە میحوەری باشووری و هەروەها ژاراوای کردنی دەفری خواردنی زیارەتکاران بووە. ئەم راپۆرتە باس لەوەش دەکات کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان گرووپی تیرۆریستایی داعش شێوازی تایبەت بەکاردینێ بۆ ڕاکێشانی لاوەکان بۆ ڕیزی هێزەکانی خۆی و تەواو مێشکی شۆردوونەتەوە.

سەرپەیڤ