باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمریکا : بەغدا بە قسەی هیچ وڵاتێک ناکات
باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی نیشان دا بە قسە دەسوەردەرانەکانی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتننامەی ئاسایشتی لەگەڵ ئێران وجەختی کرد کە بەغدا بە قسەی هیچ وڵاتێک ناکات.
باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمریکا لەم بەیاننامەیەدا وتی کە عێراق وڵاتێکە کە سەربەخۆیی تۆکمە وتەواوی هەیە وعێراق مافیەتی بەپیی یاسای بنەڕەتی ویاساوڕێسای خۆی لەگەڵ هەر وڵاتێک ڕێککەوتننامە مۆر بکات.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: عێراق لەگەڵ وڵاتانێکی زۆر پێوەندی دوستانە وهاوکاری هەیە وڕێککەوتننامەی ئاسایشتی عێراق لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی هاوکاری دوو لایەنە بۆ پاڕاستنی ئاسایشت وکۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان مۆر کراوە.
" تمی برۆس" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بیروڕادەربڕینێکی دەسوەردەرانە وتی واشنتۆن لە کاروکردە گەلێک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وابەستە بوونی عێراق بە ئێران ، داکۆکی ناکات.