سودانی: زیاتر لە 4 ملیۆن زیارەتکاری بیانی بەشدارییان لە ئەربەعەین کردووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەمساڵ زیاتر لە چوار ملوێن زیارەتکاری بیان لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعەین ئامادە بوون و بەشی سەرەکی ئەوان وڵاتیان بە جێی هێشتووە
. محەممەد شیا ع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاماژەدان بەوەی کە پێنوینه کان دەریدەخەن کە زیارەتی ملیۆنی ئەربەعەینی حسێنی ئەمساڵ ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە، جەختی لە بەهێزکردنی پلانی گواستنەوەی زیارەتکاران و بەدواداچوونی وردی پرۆسەی گواستنەوەیان لە کەربەلا و نەجەفەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە کردەوە و وتی: زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتکاری بیانی ئەمساڵ بەشدارییان لە ئەربەعینی حسێنی کردووە کە زیاتر لە سێ ملیۆنیان وڵاتیان بەجێهێشتووە. عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، لە ڕێ و ڕەسمی ئەمساڵدا هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نەبووە و عێراق شاهیدی گەورەترین زیارەتی ئەربەعەینی حسێنی بووە . مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی شەپولێکی گەورەی زیارەتکاران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو و ٧٨ هەزار و ٥٢٧ ئەفسەر و کارمەند بەشدارییان لە گەڵاڵەی زیارەتکردنی ئەربەعەیندا کرد.