پەرلەمانی عێراق لە ڕێگای پەسەنکردنی یاسای حەشدی شەعبی
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەردەوام و بەبڕشتانە هەوڵ دەدات بۆ پەسەنکردنی یاسای خزمەت کردن و خانەنشینیی هێزەکانی حەشدی شەعبی، سەرباری ئەوەش هەوڵی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە دەدرێ بۆ پێشگری بە پەسەنکرانی.
موختار مووسەوی وتی: تائیستا زیاتر لە ١٥٠ واژۆی نوێنەران کۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەم یاسایە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بخرێتە بەر لێکدانەوە و دەنگدانەوە. ناوبراو بە پێداگری لەسەر گرنگایەتیی ئەم یاسایە وتی: ئەم هەنگاوە لە راستیدا بۆ پێزانینە بەرامەر بە فیداکارییەکانی حەشدی شەعبی و ئەو ڕۆڵەی گێڕاویەتیە لە بواری بەرەڤانیکردن لە عێراق و پاراستنی شارەکانمان بەرامبەر بە تیرۆریزم. موسەوی راشیگەیاند: پەرلەمان دەبێ ئاوڕ لە گوشاری دەرەوەیی نەداتەوە و لە تەنیشت ویست و خواستی گەلی عێراق ڕاوەستێ؛ چوونکوو گەلی عێراق ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بەشێکی جیانەکراوە لە پێکهاتەی ئەمنیی وڵات دەزانن.