کوژرانی تیروریستانی داعش لە هێرشی ئاسمانی لە باکووری عێراق
ئاب 23, 2025 18:25 Asia/Tehran
فەرماندەرایەتی ئوپڕاسیونی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند گرووپێک لە ئەندامانی داعش لە هێرشی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە وادی ئەلشای لە باکووری ئەو وڵاتە کوژراون .
لە بەیاننامەی فەرماندەڕایەتی ئوپڕاسیونی هاوبەشی عێراقدا هاتووە لە درێژەی هەوڵە ئاسایشیەکانی هێزە چەکداراەکان بۆ لەناو بردنی ئەندامانی بەجێ ماوی داعش و لە ڕێگای هەوڵەکانی هەواڵگری و تەکنیکی بەرجەستەی یەکەی بە ئامانج گرتنی ئاسمانی فەرماندەرایەتی هاوبەش چەن ڕوژ لەمەوبەر حەشارگەیەکی ئەو گرووپە تڕوڕیستیە لە وادی ئەلشای لە بەشی ڕوهەڵاتیی سەلاحەدین ناس کرا. هێزە ئاسمانیەکانی عێراق بە فڕوکەی ئێف 16 ئەو حەشارگە گرینگەیەیان کردە ئامانج کە بووە هوی کوژرانی هموو ئەندامانی تروریستی و لەناو بردنی چەکەکان و کەرەستەکان و دەزگەکانی پەیوەندی گرتنی ناوخۆیی .