سەقامگیربوونی حەشدی شەعبیی عێراق لە نزیکی سنووری عەرەبستان
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی عێراقی باسی هەڵکشانی هەژماری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی نزیکی سنووری عەرەبستانی کردووە.
ژێدەرێکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنباررایگەیاند؛ ژماری بنکەکانی پشکنین و راگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی نزیکە بە دەروازەی سنووریی عەرعەر هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئەنبار زیاتر بووە.
ئەم ژێدەرە راشیگەیاندووە؛ پاش بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلێک سەبارەت بە جم و جۆڵی کەسانی تێکدەر و تاوانکارلە ناوچەکانی نزیک لە سنووری عەرەبستان ئەم بنکەگەلە دانراون.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم ژێدەرە؛ هێزی عێراقی لە بنکەکانی راگرتن و پشکنینی نزیک بە سنووری سوریایش زیاتر بووە، بۆ ئەوەی پێش بە دزە و کنەی تیرۆریستان دەنێو خاکی عێراق بگرن.
ئەم ژێدەرە راشکاوانە رایگەیاندووە کە ئامانج لەم تەگبیرانە بەرەنگاربوونەوەی جم و جۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە بیابانییەکاندایە.