درێژەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە سارای نەجەف - تەقینەوەی هێڵی بۆریی نەوت لە بەسرە
ئاب 25, 2025 18:42 Asia/Tehran
مێدیا عێراقییەکان باسی درێژەی ئوپڕاسیونی حەشدی شەعبیان کرد لە سارای نەجەفی ئەشرەف و تەقینەوە لە هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە باکووری بەسرە.
هێزەکانی حەشدی شەعبی درێژە ئەدەن بە ئوپڕاسیونی ئاسایشیی خویان بۆ پاکتاو کردنی سارای نەجەفی ئەشرەف لە بوونی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی تیروریستی شیمانەیی . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئوپڕاسیونی ئاسایشی لە پارێزگای میسانی عێراق دەس پێی بوو ئامانج لەو ئوپڕاسیونە کە لە شەش ناوچەی ئەو پارێزگایە دەس پێی بووە بەدوادا چوون و گرتنی کەسانێکە کە لە لایەن دەزگەی دادەوە بەدوادا چوونیان بۆ دەکرێت و کوتایی دان بە مڵملانی پەیتاپەیتای هوزەکان و دەس بەسەردا گرتنی چەکی بێ موڵەتنامەیە . مێدیا عێراقییەکان باسی تەقینەوە لە هێڵی بوریی گواستنەوەی نەوت لە باکووری بەسرە ی کرد لە نزیکی ناوچە ئەلعلم لە باشووری عێراق.