ڕاکێشانی سەدان تیرۆریستی سەر بە جۆلانی بۆ دزەکردنە ناو عێراق
ئاب 31, 2025 18:50 Asia/Tehran
ئەندامی هاوپەیمانی ئەنباری عێراق سەبارەت بە سێناریۆی تازەی ئەمریکا لەدژی ئەم وڵاتە بە یارمەتی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی وشداری دا.
عەبدول لەتیف ئەحمەد دەلیمی ڕایگەیاند: ئەمریکا لە دووی لەناوبردنی ئەمنیەتی ئەم وڵاتەیە لە ڕێگەی هاوکاری کردن لەگەڵ ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی وئەندامانی ژێر فەرمانی . دەلیمی وتی: لە حاڵی حازر ئەمریکیەکان سەدان تیرۆریستی جێگیر لە سووریایان ڕاکێشاوە هەتا دزەبکەنە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوایی پارێزگەی ئەنبار وپارێزگاکانی تری عێراق .
ناوبراو ڕایگەیاند : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕێگا بۆ جێبەجێ کردنی سێناریۆی تازە لە عێراق بە مەبەستی لەناوبردنی ئەمنیەتی ئەم وڵاتە دەکاتەوە. ئەم سێناریۆیە هاوکات لەگەڵ هە ولیی فریۆده رانه ی واشنتۆن لەمەڕ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە بەش گەلێک لە عێراق جێبەجێ دەکرێت.