ئه‌یلوول 01, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی هێزەکانی تایبەتی حەشدی شەعبی بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی سامەڕا

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمامی یازدەهەمی شیعەکان ، هێزەکانی تایبەتی حەشدی شەعبی ، دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکاران لە شاری سامەڕایان گرتە ئەستۆ .

یوسف ئەلمەیاح فەرماندەری تیپی 36 ی هێزەکانی حەشدی شەعبی وتی : فەرمانبەریەتی هێزەکانی حەشد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی جادەکان و پشتیوانی لوجستیکی و چالاکیەکانی دیکە لە ڕێ و ڕەسمی شەهادەتی  ئیمام حەسەنی عەسکەری -ع- لە سامەڕایە . ئەلمەیاح  وتیشی  جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی  ئاسایشی و حزمەتگوزاری بۆ ڕێ و ڕەسمی  شەهادەتی   ئیمام حەسەنی عەسکەری -ع-  دوای دانیشتنێک کە لە سەرکردایەتیی   ناوچەی  سامەڕا بە ئامادە بوونی  سەرۆکی کۆمیتەی باڵای  ئاسایش، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی کومیتەی باڵای خزمەتکاری بەڕێوە چوو  دەسپێکرا . ناوبراو وتیشی هاوئاهەنگیەک لە ئاستی باڵادا لە  نێوان دامەزراوە  ئاسایشیەکانی ئامادە بوو  لە سامەڕا  بە دی هات و بەمجۆرە  ئێمە  وەک تیپی 36 بە هاوئاهەنگی بەرپرسانی گڵکۆی پیرۆز  هەموو ئیمکاناتی پێویستمان  بەمەبەستی بەدی هێنانی  کەشێکی ئەمن بۆ زیارەتکاران فەراهەم کرد .

سەرپەیڤ