وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق لێکۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌که‌ی سلێمانی ده‌کات
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، "لە میانەی چالاکییەکی مه‌شق و ڕاهێناندا له‌لایه‌ن خوێندکارانی وەجبەی 89 لە کۆلێژی سەربازی له پارێزگای سلێمانی تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار بریندار بوون کە یەکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە ".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتوه، "دوابەدوای ئەو ڕوداوە، ئەم وەزارەتخانەیە لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات بۆ دیاریکردنی هۆکار و بارودۆخه‌که و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابون لەوەی لە داهاتودا دوبارە نەبێتەوه".پێشتر میدیاکانی هەرێم ڕایانگەیاندبوو؛ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گوللـه ئارپیجیه‌ک لە کاتی مەشقی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان له‌ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه تەقیوەتەوە که ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌وێ مه‌شق و راهێنانیان کردوه.