نوجەبا: ئەمریکا دەستی سوورە بە خوێنی کاربەدەستانی حکومەتی یەمەن
نوجەبای عێراق بە ئاماژە بە هاوبەشبوونی ئەمریکا لە جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنیدا، پێیداگرت لە سەر پاڵپشتیی خۆی لە خۆڕاگری و گەلی یەمەن.
خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پێتەختی یەمەن، ڕاشکاوانە رایگەیاند: تیرۆری سەرۆکوەزیرانی و کاربەدەستانی حکومەتی یەمەن جەنایەتێکی نامرۆیی داعش ئاسا و ڕاگەیاندنی شەڕێکی ئاشکرا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەیە دژ بە گەلانی ناوچەکە. لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: خوێنی شەهیدانی پایەبەرزی یەمەن هەنگاوەکەی بەرەی خۆڕاگری لە ئاراستەی ڕزگارکردنی ئۆمەتمان خێراتر دەکاتەوە و ویست و ورەی بەرخۆدانیش بەرزتر دەکات. بزووتنەوەی نوجەبا لە کۆتاییدا بە بانگ کردنی هەموو چین و توێژێکی موسڵمانان بۆ نواندنی هەڵوێستی بەهیزتر دژ بە سازش، دیسان رایگەیاند: ئێمە لە تەنیشت خەڵکی سەربەرز و خۆڕاگریی بوێری یەمەن ڕاوەستاوین.