هەڵوەشانەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە ئەنباری عێراق
ئهیلوول 07, 2025 18:10 Asia/Tehran
ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کران کە بەنیازی ئەنجامدانی هەڵمەتی تێکدەرانە لەم پارێزگایەدا بوون.
ژێدەرێکی ئاسایشی ڕایگەیاند: هێزی ئاسایشی عێراقی بە یارمەتیی هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای ئەنبار دژ بە گرووپێکی تیرۆریستیی بەڕێوە ببەن. ئەم ژێدەرە عێراقییە راشکاوانە ڕایگەیاند: پاش خرانەژێر چاودێری جم و جۆڵی ئەم گرووپە تیرۆریستییە، خێرا هەموو ئەندامانی دەستگیرکران. ئەم تیرۆریستانە بەنیازی ئەوە بوون هەڵمەتێک دژ بە هێزی ئاسایشی و خەڵکی مەدەنیی عێراق ئەندام بدەن.