ئه‌یلوول 13, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • وشدار سەبارەت بە شانه نووستووه کانی داعش لە عێراق

نوێنەڕی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستی پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سووریا بۆ بەرگرتن لە کنەی تیروریستان بۆ ناو قووڵایی ئەو وڵاتە .

موختار ئەلمووسەوی ، پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ  شانه نووستووه کانی گرووپە ژێرزەوینییەکانی داعش کۆتایی نەهاتووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٢٥دا شایەتی  باشترین سەقامگیری ئەمنی لە عێراق دەبین بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، بەڵام ئەمە بە مانای کۆتایی هاتنی شەڕی دژی تیرۆر نییە. ئەلموسەوی جەختی لەوە کردەوە: گروپە ژێرزەینییەکانی سەر بە داعش پلانی وڵاتانی دیکە لە ناوخۆی عێراق جێبەجێ دەکەن. هێزە ئەمنییەکان لەمساڵدا سەرکەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی ١٠ گروپ  لە مەترسیدارترین گروپەکانی داعش و کوشتنی سەرکردەکانیان. ڕاشیگەیاند: پێویستە گرنگی بە ئاسایشی سنوورەکان بدەین، بەتایبەتی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا، چونکە بەم شێوەیە ڕێگری دەکەین لە دزە کردنی تیروریستان بۆ ناو قوڵایی خاکی  عێراق .

سەرپەیڤ