پەرلەمانتاری عێراقی: حەشدی شەعبی، هاوکێشە سەربازییەکانی گۆڕی
ئهیلوول 15, 2025 18:10 Asia/Tehran
نوێنەری هاوپەیمانیی چوارچیوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی پێگەی ئاسایشتی گرینگ بۆ پاڕاستنی سەقامی ئەم وڵاتە دێنە ئەژمار.
مۆختار ئەلموسەوی وتی ئەوان زامنی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوخۆی عێراقن بە شێوەیەک کە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی ناتوانن بە بێ پشتیوانیی ئەم هێزانە چالاکی بکەن.
ئەلموسەوی وتیشی: حەشدی شەعبی توانیی هاوکێشەی سەربازیی بگۆڕێت و نەخشەوپیلانەکانی داعش پووچەڵ بکاتەوە. ئەم هێزانە دەوری کاریگەریان گێڕاوە لە شەڕەکانی ئازاد کردنی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ـەەوە هەتا ئێستاکە لەهەمبەر تیرۆریستاندا. ناوبراو ڕایگەیاند : بەهۆی ئەم فیداکاریانەوە دەبێ یاسای هاوپێوەند بە ڕێکخستنی ئەم هێزانە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.