پەرلەمانتاری عێراق: حەشدی شەعبی بەشێکن لە هێزی بەرگری وڵات
ئهیلوول 20, 2025 13:59 Asia/Tehran
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە هێزی بەرگری وڵات وەسف کرد
. ئەمیر مەعمووری پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵی بڕێک لە ڕەوتەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەسەند کردنی یاسایەکی تایبەت بۆ ەێزەکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا بە پێچەوانەی بنەما عەقڵانی و لۆژیکیەکانە. ئاماژەی بەوەشکرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی یەکێکە لە بەشەکانی ڕێکخراوی ئەمنی ژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها پێکهاتەی حەشدی شەعبی بۆ پاڵپشتی لە عێراق و بەرگریکردن لە وڵات دروستکراوە. ئەلمەعموری جەختی لەوە کردەوە: هێزەکانی حەشدی شەعبی تەنها نوێنەرایەتی شیعەکانی عێراق نیە، بەڵکو هێزە سوننەکانیش لەگەڵ نوێنەری چینەکانی تر لەم ڕێکخراوەدا ئامادەن.