وەزیری دەرەوەی عێراق: کردنە ئامانجی ژێرخانەکان و قەیرانی قاتوقڕی لەباکووری غەزه ، مەترسیدارە
فواد حسێن لەپەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەگەڵ فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕۆوا دیداری کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەچاوپێکەوتنی سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانڕۆوا) ئاماژەی دایه ڕەوشی کارەساتباری غەزه و گوتی کردنە ئامانجی ژێرخانەکان و قەیرانی قاتوقڕی لەباکووری غەزه ، مەترسیدارە.
فواد حسێن جارێکی دیکه لەسەر پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین و داکۆکی دارایی لە ئانڕۆوا لە ڕێی هاندانی وڵاتانی یارمەتیدەر ، تەئکیدی کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، لازارینی لەو چاوپێکەوتنەدا ، ڕاپۆڕتێکی لەسەر کێشەوگیروگرفتەکانی ئانڕۆوا لەوانە ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییەکانی ئاژانس و لەمپەرنانەوەی ڕژێمی زایۆنیی لەسەر ڕێی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی غەزە کە بۆتە هۆی بێبەشی سەدان هەزار کەس لە دەرمان ، خۆراک و خزمەتگوزاریی ، خستە ڕوو.