حه‌یان عه‌بدولغه‌نی:به به‌رده‌وامکرانی هەنارده‌ی نه‌وت، دواکه‌وتنی موچه نامێنێت
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و ده‌شڵێت، "پێویسته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان به‌رده‌وام بێت له راده‌ستکردنی نه‌وت و به‌وه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌به‌رده‌وامی و مانگانه به‌بێ دواکه‌وتن ره‌وانه ده‌کرێت".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی رایگه‌یاند، "دوای 18 ساڵ رێککه‌وتین له‌سه‌ر راده‌ستکردنی نه‌وتی هه‌رێم به حکومه‌تی عێراق و هه‌نارده‌کردن و به‌بازاڕکردنی له‌لایه‌ن کۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه. عه‌بدولغه‌نی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له پێشخابور نه‌وتی هه‌رێم وه‌رده‌گرین و له‌رێگه‌ی تورکیاوه هه‌نارده ده‌کرێت، رۆژانه‌ش 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ پێداویستیی ناوخۆی هه‌رێم ته‌رخانده‌کرێت". سه‌باره‌ت به شایسته‌ی دارایی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشکرایکردوه، "بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 16 دۆلار وه‌ک کرێی به‌رهه‌مهێنان دیاریکراوه، شێوازی پاره‌دان به کۆمپانیاکان به کاش نابێت و ئه‌و رێکه‌وتنه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رجه‌میانه‌وه واژۆکراوه و پابه‌ند ده‌بن پێیه‌وه".