ئه‌یلوول 29, 2025 18:29 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی : عێراق لەپاڵ غەززە و ئێران و یەمەن و لوبنانە

سەرۆکی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە پێویستە هێزەکانی لە عێراق داکۆکی بکەن و جەختی کرد عێراق لە پاڵ غەززە و ئێران و یەمەن و لوبنان دایە .

فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە کاردانەوە بە وتەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی  کە هەڕەشەی لە  رێبەرانی لایەنە عێراقییەکان کردبوو،  جەختی کرد لەسەر  توانایی  وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە دەسدرێژکاری و  داکۆکی لە خۆی . ناوبراو نتانیاهۆی بە کەسێکی  دەسدرێژکار زانی کە گست  هێڵە سوورەکان و یاسا نێونەتەوەییەکانی  بەزاندووە و بووەتە چەلەنجێک بۆ هەموو  وڵاتانی ناوچە . سەرۆکی  حەشدی شەعبی هەروەها وتی: عێراق کەرەستەو ئامێری  وەڵامدانەوەی  پێویستی  هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرجۆرە دەسدرێژکاریەکی  شیمانەیی . ناوبراو جەختیشی کرد لەسەر پێبەندبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی   بە بەرەڤانی کردن لە عێراق  و هەڵنەهاتن لە هەڕەشەکان . فالح فەیاز  بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە لە هەرەشەکان ناترسین  و پااڵپشتی لە عێراق دەکەین  وەبیریشی هێنایەوە  کە  عێراق   لەتەنیشت غەززە،  یەکگرتوویی   سووریا و لوبنان، ئێران ، یەمەن و هەموو  وڵاتانی ناوچە ڕاوەستاوە .

سەرپەیڤ