تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 14:04 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەنیازی فریودانی بیروڕای گشتیی خەڵکی عێراقە

فەڕاس موسلیماوی نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بەنیازی فریودانی بیروڕای گشتیی خەڵکی عێراقە، ڕایگەیاند کە واشینگتۆن بەنیازی پلان داڕشتنە بۆ مانەوەیەکی درێژخایەن لە عێراق لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێگا و شێوازگەلی تازەی کۆلۆنیالیستی.

فەراس موسلیماوی وتیشی: باسی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە هەندێ لە بنکە سەربازییەکانی لە عێراق لە پێناو بەلارێدا بردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی عێراق دێتە ئاراوە و ئەمریکا بەم سیاسەتە بەنیازە مانەوەی هێزەکانی لە عێراق پاساو بداتەوە بۆ ئەوەی لە گوشاری سیاسی و جەماوەری کەم کاتەوە، لە ڕاستیدا ئەمریکا بەنیازە بەردەوام بێت لە هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق و پێویستە خەڵکی عێراق گەلێک وشیار بن. موسلیماوی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئێستاش هەر جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی کردووە بە بیانوویەک بۆ مانەوەی درێژخایەنی لە عێراق، هەر بۆیە پەرلەمانی عێراق دەبێت بڕیارە چارەنووسسازەکانی خۆی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەبێ سیاسەتبازی و سیاسیکاری جێبەجێ بکات.

سەرپەیڤ