ئۆپەراسیۆنی ئاسایشیی حەشدی شەعبی لەنزیک سنورەکانی عەرەبستان
تشرینی یهکهم 06, 2025 20:41 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی عێراقی رایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی ئەمنیان لەنزیک دەروازەی سنوریی عەرەبستان جێبەجێ کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان بەتەواوەتی ئاسایشی ئەو ڕێگاو بانانەی دەچنەوە سەر دەروازی عەرعەر لەنزیک سنورەکانی عەرەبستانی سەعودی لە رۆژاوای ئەو پارێزگایە دابین بکەن. ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەئامانجی دابین کرانی ئاسایشی ئەو ڕێگا ویشکانییەی دەچێتەوە سەر تێپەڕگەی عەرعەر بۆ هەموارکردنی ڕێگای هاتووچۆی هێزە سەربازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کەسانی ئاژاوەگێڕ بەرەو کەرتی رۆژاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامی گرتووە. ئەو هێزانە، ژمارێکی زۆری بنکەکانی پشکنین لەو ناوچانەیان دامەزراندووە بە مەبەستی پیوشوێن گرتنی جم و جۆڵی دەس وپێوەندیی ترۆریستان.