تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 18:23 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی عێراق: عێراق لەژێر گوشاری بەربڵاوی ئەمریکادایە

یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق پەردەی هەڵدایەوە لە خۆتیوەگلاندنی بەربڵاوی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و چالاکییەکانی واشینگتۆن دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەم وڵاتە و پێیشی داگرت لەسەر پێویستیی بەرەنگار بوونەوەی ئەم زەخت و گوشارانە و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

موختار موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە عێراق ئێستا خەریکی تێپەڕاندنی قۆناغێکی هەستیارە بە هۆی زەخت و گوشارە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا، پێیشیداگرت لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گوشارانە و کۆڵنەدان بەرامبەر بە وان لە پێناو پاراستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و داکۆکی لە مافی سەروەریی نیشتمانیی عێراق. موسەوی جەختی کرد؛ عێراق بارودۆخێکی دژوار و ئاڵۆزکاوی هەیە، لەبەر خۆوەردان و فشارە کانی حکومەتی ئەمریکا بە تایبەت  سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی.

 ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: محمد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق خوازیاری بەرگری کران لە بەرژەوەندی عێراق و داکۆکی لە حەشدی شەعبییە، لەبەر ئەوەی کە کۆڵدان بە داخوازەکانی کۆشکی سپی یا بەردانی پشتی حەشدی شەعبی بە مانای  وازهێنان لە مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕێز و کەرامەتی وڵاتە.

موسەوی ڕاشیگەیاند: بۆچوونێکی هەڵە لە بارەی هیزەکانی حەشدی شەعبی ئەوەیە کە ئەم هێزانە بە  لایەن و یان گرووپێکی تایبەت بەرتەسک دەبنەوە، لە کاتێکدا کە زۆرێک لە تیپە سوننییەکانیش لە ڕیزی ئەم هێزانەدان و زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا، پشتیوانی پشتڕاست کرانەوە و پەسەندکرانی یاسای حەشدی شەعبین.

حەسەن فەدعەم لە نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش وتی: ئەمریکا و ژمارێک لە لایەنە سیاسییەکان لە عێراق سەرباری  نائاگادار بوونیان لە ناوەڕۆک، پڕگەکان و شوناسی ڕاستینەی یاسای ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ناڕازایەتییان دەربڕیوە بەرام بەر بەو یاسایە و پێشگریان کردووە بە پەسەندکرانی.

بە بڕوای شرۆڤەکاران و شارەزایان پەسەنکرانی ئەم یاساییە بە مانای خاڵە وەرچەرخانێک دەبێ لە پێگەی مافەوانی و یاسایی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیدا؛ ناوەندێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەرەی پێشەوەی شەڕی دژ بە تیرۆردا بووە.

سەرپەیڤ