چاوپێکەوتنی ئەعرەجی و لاریجانی
تشرینی یهکهم 20, 2025 19:13 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دیدارو وتووێژی کرد
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژی کرد ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئاسایشی بە پێشوازی مووسا عەلیزادە تەباتەبایی سەرۆکی ئیدارەی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوە گەیشتە تاران . ئەو کاربەدەستە عێراقیە لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەردانی تارانی کردووە و بڕیارە لە گەڵ ژومارێکی دیکە لە کاربەدەستانی سیاسی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.